سلێمانی: ژن و پیاوێک بەکوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزرانەوە
عه‌مید سامان مه‌حمود، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی سلێمانی راگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه (9ی كانوونی یه‌كه‌می 2013) تەرمی ژن‌و پیاوێك لەناو ئۆتۆمبیلەكەیاندا له‌نزیك پێشه‌نگای ئۆتۆمبێل (علوجه‌كان) له نزیك تاسڵوجه دۆزرانەوە، كە سه‌عات 12ی شه‌وی رابردوو به فیشه‌ك كوژراون.
وتیشی: \""ژن و پیاوه‌كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی شارباژێڕن و خاوه‌نی دوو منداڵن، به‌ڵام تائێستا چاره‌نووسی منداڵه‌كان نادیاره\"".
راشیگه‌یاند: تا ئێستا هۆكاری كوژرانەكەیان نازانرێت، تەنیا ئەوە نەبێت، كە بەفیشەك كوژراون.
لە لایەکی دیکەوە، سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی سلێمانی به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: پیاوه‌كه ناوی سادق عومه‌ر، له دایكبووی ساڵی 1970یه پیشه‌ی كرێكاره، ژنه‌كه‌ی ناوی ئاڵتوون محه‌مه‌د، ئه‌ویش له دایكبووی 1970یه، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له جۆری کرۆسيدای ره‌نگی مارۆنییه و ژماره‌كه‌ی به‌غدایه، له پشتی پێشه‌نگای ئۆتۆمبێلی علوجه‌كانه‌وه كوژراون، ماڵیان له شه‌هیدانی زه‌رگه‌ته‌یه.
راشیگه‌یاند: ئه‌و ژن و پیاوه خاوه‌نی كچ و كوڕێكن، به‌ڵام له‌گه‌ڵیاندا نه‌بوون، چاره‌نووسیان نادیاره.
خه‌ندان"
