شەپۆلێکی بەفرو باران بارین باڵەکایەتی گرتەوە

شەپۆلێکی بەفرو باران بارین باڵەکایەتی گرتەوە
شەپۆلێکی تری بەفرو باران دەڤەری باڵەکایەتی گرتەوە, بەحۆرێک لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج ملم باران و شەش سانتیمەتر بەفر باریوە.



بەرپرسی ئاماری کەشوھەوای بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی چۆمان مەجید رەسوڵ راگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٥ ملم باران لە سەنتەری قەزای چۆمان و شارەدێکانی سمیلان، گەڵاڵە و قەسرێ باریوە, شەش سانتیمەتر بەفریش لە شارەدێی حاجی ئۆمەران و گوندو ئاوایی و ناوچە کوێستانیەکان باریوە.

وتیشی: کۆی بارانی ئەمساڵ لە ناوچەکە گەیشتۆتە ١٣٥ملم و ١٠ سانتیمەتریش بەفر لە ناوچەکە باریوە.
Top