بەردی بناغەی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک دانرا
کاتژمێر 11ی نیوەڕۆ ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک دادەنرا.
دانانی بەردی بناغەی زانکۆی دهۆک لە ناوچەی سێمێل لە نێوان کۆلیژی کشتوکاڵ و یانەی سێمێل دەبێت.
بۆ زانین زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک لە قۆناغی یەکەمدا 7 کۆڵێژ لەخۆدەگرێت.
