رۆژنامەنووسان و رۆشنبیرانی هەولێر، تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی سەركۆنە دەكەن
هەژار ئەنوەر، ئەندامی رێكخراوی زار بۆ بەرگری لە مافی مرۆڤ لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی(پەیامنێر) راگەیاند، بە مەبەستی شەرمەزراكردنی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی، بڕیارە سەعات 11ی پیشنێوەڕۆی سبەی دووشەممە، ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و چالاكوانی مەدەنی شاری هەولێر، گردبوونەوەیەك بۆ بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن و داوا لە رۆژنامەنووسان و رۆشنبیرانی شاری هەولێر دەكەین، بەشداری تێدا بكەن\".
ئەنوەر گۆتیشی \""لە گردبوونەوەكەدا، جگە لە شەرمەزاركردنی رووداوی تیرۆكردنی كاوە گەرمیانی، نامەیەك بۆ نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بەرز دەكەینەوە و تێیدا، داوا دەكەین تیمێكی نێودەوڵەتی بۆ لێكۆڵینەوە لەو پرسە بەشدار بێت."
