وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: ناكۆكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كاتییه، به‌ڵام رێككه‌وتن له‌بواری وزه هه‌میشه‌ییه، داواش ده‌كات سنور نه‌مێنێت
ئۆغلۆ له دیدارێكی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ده‌یلی نیوز دا، وتی، له ئیستادا هه‌ولێر و به‌غدا رێك ناكه‌ون، به‌ڵام له‌وانه‌یه سبه‌ی رێك بكه‌ون، ئه‌گه‌ر رێك بكه‌ون له‌كوێ ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی وزه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ده‌ستهاتووه ناگۆڕێت بۆیه ده‌بێت چاومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه بێت.
ئاماژه‌یدا، مرۆڤ هیوا ده‌خوازێت به‌غدا و هه‌ولێر به‌سه‌ر كێشه‌ی نێوانیان زاڵ بن، به‌ڵام توركیا په‌رپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كا له بواری وزه و چه‌ند بوارێكی دیكه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و زیاتری ده‌كات، هه‌ندێك داوا له توركیا ده‌كه‌ن ده‌سته‌وه‌ستان دابنیشێت و چاودێری تێپه‌ڕینی وزه بكات، به‌ڵام ئێستا چاومان كراوه‌یه، وزه ده‌ڕوات و توركیا ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت و ته‌نیا سه‌یر بكات و وزه به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، روونیكرده‌وه، هه‌ندێك ئاژاوه ده‌نێنه‌وه و كاری تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێت، له دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه یاخود زیادكردنی نرخی وزه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك وڵات، گه‌له‌كانی ناوچه‌كه دژ به‌یه‌ك راگرن، به‌ڵام ئامانجی ئێمه له‌گه‌ڵ زیادبوونی وزه ئه‌وه‌یه، ئاشتی ناوچه‌كه بپارێزین، ئه‌و هۆكاره‌شه وامان لێده‌كات گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له عێراق وسوریا نه‌هێڵین.
ئۆغلۆ باسی له سنوری نێوان عێراق توركیا كرد، وتی، ده‌بێت سنور هیچ مانای نه‌مێنێت، هه‌روه‌ك چۆن له نێوان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له نێوانی عێراق و توركیا په‌یڕه‌و بكرێت، ئه‌و كات ململانێی نێوان كورد وتورك له ناوچه‌كه نامێنێت، هیوادارین رۆژێك دابێت به ناسنامه سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ین هه‌روه‌ك چۆن ئێستا به ناسنامه سه‌ردانی جۆرجیا ده‌كه‌ین.
