لەخورماتوو بەدرێژایی 18 كلیۆمەتر خەندەق دروست دەكرێت
شەلال عەبدول راگەیاند: ئیدارە و ئەنجومەنی قەزای خورماتوو و هاوكات لەسەر پێشنیاری لیژنەی ئەمنی قەزای خورماتوو لەپێناو پاراستنی ئەمنیەتی قەزاكە رێوشوێنی تر دەگرنە بەر و بۆ ئەمجارەش بڕیارە خەندەقێك لەقەزای خورماتوو بەدرێژایی 18 كیلۆ مەتر دروست بكرێت و تا نزیكەی قەزای كفری و ئەو خەندەقەش قوڵیەكەی دوو مەترە و پانیەكەشی سێ مەتر دەبێت.
ناوبراو گوتیشی: دوای تەواوكردنی ئەو خەندەقەش هێزە ئەمنیەكانی وەكو سوپای عێراقی لەم دیو ناحیەی سلێمانبەگەوە جێگیر دەكرێن و لەو دیو رێگەی نێوان سلێمانبەگ -كفریش هێزەكانی پێشمەرگە بەبەردوامی جێگیردەكرێن.
عەبدول راشیگەیاند: لەسەر زنجیرە چیای هەنجیرە لەخورماتوو لەئێستەدا هێزەكانی پێشمەرگە جێگیركراون و دوای تەواوكردنی ئەو خەندەقەش سوپای عێراق و پێشمەرگە جێگیردەكرێن لەدەوروبەری قەزاكە، ئیتر دەتوانرێ دەوروبەری قەزاكە لەدزە كردنی تیرۆریستان بۆ ناو قەزاكە بپارێزرێت.
