كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە 10ی ئەم مانگە لیستی ناوی كاندیدەكان وەردەگرێ

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە 10ی ئەم مانگە لیستی ناوی كاندیدەكان وەردەگرێ
سەربەست مستەفا سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە ئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 30ی نیسانی ساڵی داهاتوو درێژەی هەیە.
روونیشیكردەوە، كۆمسیۆن وادەی 10ی ئەم مانگەی دەست نیشان كردووە بۆ ئەوەی قەوارە سیاسییەكان لیستی ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش بە كۆمسیۆن بكەن.
وتیشی، دوای بە دەست گەیشتنی لیستی ناوەكان رەوانەی لیژنە تایبەتمەندەكانی كۆمسیۆن دەكرێ بۆ ئەوەی ووردبینی لە ناوەكان بكرێ تا ئەوانەی مەرجەكانیان تێیدایە بێنە پەسەندكردن.
Top