عەمید سەرحەد وەڵامی ئەحمەد عەسكری دەداتەوە
عەمید سەرحاد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكەو شارەدێیەكان راگەیاند: لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزم بۆ ئەحمەد عەسكەری، هەرگیز من بیرم لەوە نەكرد بۆوە ئەحمەد عەسكری لێدوانی لەو شێوەیە بدات ئەو جۆرە قسەنە بكات .
وتیشی: هەرگیز من بیرم لەوە نە كردبووە ڕۆژێك لە ڕۆژان كە كاك ئەحمەد هەوڵی شێواندنی ڕاستیاكان و شاردنەوەی ڕاستیەكان بدات، چونكە وێنەكان و گرتە ڤیدیۆیەكان شایەت حاڵن، بۆیە من داوا لە كاك ئەحمەد دەكەم بەهۆی ئەوەی ئەو كاتێكی زۆری بۆ لێدوان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاند تەرخان كردووە سەردانێكی ئێمەیش بكات بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لە چەند خولەكێك تەماشایەكی ئەو وێنە و گرتەڤیدۆیانە بكات بۆ ئەوی هەوڵی شێواندی ڕاستیەكان نەدات چونكە ئەوە حەقیقەتە و ناشێوێنرێت
عەمید سەرحەد هەروەها گوتی: من لە كاك ئەحمەد دەپرسم كاتێك بنكەی پۆلیسی حەویجەو بنكەی پۆلیسی ڕیاز لەلایان تیرۆرستانەوە كۆنترۆر كرا بەسەرپەرشتی كێ و لەلایان كێوە ئازاد كرا.
