سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەتوندی ئیدانەی تیرۆری ڕۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی دەكات

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەتوندی ئیدانەی تیرۆری ڕۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی دەكات
شەوی پێنجشەممە 5ـی كانوونی دووەمـی 2013 ڕۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە شاری كەلار شەهید كرا.

ئەم هەواڵە دڵتەزێنە هەموومانی ئازار دا و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەم تاوانە نامرۆڤانەیە دەكەین. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆمان بە بنەماڵە و كەسوكاری شەهید كاوە گەرمیانی ڕادەگەیێنین. داوایش لە حكوومەت و گشت لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بە زووترین كات تاوانبارانی ئەم كردە قێزەوەنە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسای بكەن و سزایان بدەن.

ناكرێ بەهیچ شێوەیەك تیرۆر و كوشتنی خەڵكی بێتاوان و ڕۆژنامەنووس لە وڵاتی ئێمەدا هەبێت. ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی ئازاردانی خەڵك و شێواندنی سەقامگیریی وڵات و تێكدانی ئاسوودەیی هاووڵاتیان، كاریگەریی زۆر خەراپیشی لەسەر ناوبانگی هەرێمی كوردستان دەبێت. پێویستە یاسا سەروەر بێت و ئازادی و ئاسوودەیی خەڵك بپارێزرێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
6ـی 12ـی 2013
Top