نێچیرڤان بارزانی بۆ مەرگی ماندێلا: مه‌زنترین لایه‌نگیری دیمۆكراسی، سنگفراوانی و ئاشتیمان له ده‌ست دا
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ مەرگی ماندێلا كە دوێنێ هەینی دانەیەكی بۆ پەیامنێر نێردراوە:
\""ئه‌مڕۆ جیهان سه‌رۆكێكی سیاسیی مه‌زنی له ده‌ست دا، سه‌رۆكێك كه دیمۆكراسی و ئاشتی به‌لاوه گرنگتر بوو له ژیانی به‌فیڕۆچووی خۆی له زینداندا.
به داخێكی پڕ په‌ژاره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (نیلسۆن ماندێلا)مان بیست. ماندێلا به‌رجه‌سته‌ی خه‌بات بوو بۆ كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی، یه‌كسانی و هه‌ستی دادوه‌ری.
ئه‌گه‌رچی ده‌رفه‌تی سه‌ردانی كوردستانی بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وت، ماندێلا هه‌ستی به‌هێزی خۆی بۆ دۆزی كورد له چه‌نده‌ها بواردا ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به خه‌باتمان بۆ مانه‌وه له ژیاندا و هه‌وڵمان بۆ دابینكردنی دادوه‌ری. ماندێلا پێی وابوو كه خه‌بات و داوای ڕه‌وامان جیهانگیری بوو. ئێمه‌ش هه‌ستمان ده‌كرد كه گه‌لێك شتی هاوبه‌شمان هه‌یه له گه‌ڵ دیدی ماندێلا بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی. ئێمه لایه‌نگیر و پاڵپشتی لێبورده‌یی، سنگفراوانی، چاره‌سه‌ری ناتوندوتیژی و چه‌سپاندنی ڕاستی و ئاشتبوونه‌وه‌ی ئه‌و بووین.
ماندێلا بۆ ئێمه بیرخه‌ره‌وه‌یه‌كی مه‌زن بوو كه ده‌كرێت ساڵه‌هایه‌كی زیندانی و مه‌ینه‌تی بكرێته توانایه‌كی بێ هاوتا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی كۆمه‌ڵ، كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی و سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێی ئیلهام.
وانه‌یه‌كی هه‌ره گرنگ كه من له ژیانی ماندێلا فێر بووم ئه‌وه بوو دان به نادادوه‌ریی ڕابردوودا بنێین و جه‌خت له سه‌ر چاككردنی ڕه‌وشتی مرۆڤ بكه‌ین له ئاینده‌دا.
ماندێلا فێری كردین كه ئێمه ده‌توانین خۆمان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بگۆڕین له ڕێی ڕێگرتن له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه؛ ئه‌وه‌نده‌ی له توانای مرۆڤایه‌تیماندا بێت. به‌و شێوه‌یه ئه‌و هه‌لومه‌رجی زیندانی خۆی، وڵاته‌كه‌ی و چاوه‌ڕوانیی گه‌لێك سه‌ركرده‌ی سیاسی گۆڕی. گشت دونیای فێر كرد كه خۆبهنهرمی ڕاگری و پێداگرتن؛ له هه‌مان كاتدا ده‌توانێت ڕه‌وتی مێژوو به ئاراسته‌یه‌كی بونیادنه‌رانه‌دا ببات.
ئه‌گه‌رچی ئێمه هه‌موومان یهكانگیرێكی مه‌زنمان له ده‌ست دا، وته و ڕه‌فتاری ماندێلا لای چه‌نده‌ها نه‌وه‌ی ئاینده به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌باتی مرۆڤایه‌تیماندا بۆ هێنانه‌كایه‌ی پێشبینییه‌كی گه‌شه‌دارتری مرۆڤایه‌تی.
ئێمه هه‌موومان لایه‌نگیرێكی مه‌زنی دیمۆكراسی، سنگفراوانی و ناتوندوتیژیمان له ده‌ست دا.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
6ی دیسه‌مبه‌ری 2013\""
سەرۆکی پێشووی ئەفریقای باشوور و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، نیلسۆن ماندێلا، یەکێک بوو لەو سەرکردانەی کە پاڵپشتی لە مافەکانی گەلی کورد کردووە و لە ساڵی ١٩٩٢ ماندێلا خەڵاتی ئەتاتورک بۆ ئاشتی پێشکەش کرا، بەڵام رەتیکردەوە و گوتی وەریناگرم مادام کوردەکان بەدەستی دەوڵەتی تورکیا دەچەوسێنەوە."
