رۆژنامه‌نووسێك له‌به‌ردم ماڵه‌كه‌یدا له كه‌لار ده‌كوژێت
له باره‌ی ئه‌م رووداوه، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گووتی: كاوه گه‌رمیانی به برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی گه‌رمیان، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بكوژه‌كه نه‌ناسراوه، بۆیه له‌مه زانیارییه زیاتر، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه، هیچ ورده‌كارییه‌كی تری نه‌دركاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی گه‌رمیان، هه‌ڵگورد حه‌مید بۆ په‌یامنێر گووتی: كاوه گه‌رمیانی به سێ گولـلـه پێكێندراوه، گولـلـه‌یه‌ك به سه‌ری و دوو گولـلـه‌ش به جه‌سته‌یه‌وه نراوه.
گووتیشی: له ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادپزیشكی كراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی په‌یامنێر كه‌وتوون، گوایه كه‌سێك له ده‌رگای ماڵی كاوه گه‌رمیانی داوه و دایكی ده‌رگای كردۆته‌وه و داوای گه‌رمیانی كردووه، دواتر خانه‌واده‌كه‌ی كاوه گه‌رمیانیان به كه‌وتوویی و خه‌ڵتان له خوێن له‌به‌رده‌م ماڵه‌وه هه‌ڵگرتۆته‌وه‌و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌یان بردووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خانه‌واده‌ی گه‌رمیانی، گوایه ئهمجامدهری كرده‌كه به ئۆتۆمبیلێكی جۆری بی ئێم بووه.
رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ كه گۆڤارێكی ئه‌هلییه و مانگانه ده‌رده‌چێت، په‌یامنێری سایتی ئاوێنه نیوز و رادیۆی ئازادی و ئه‌ندامی حزبی شیوعی كوردستان بوو.
