به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم\""مەریوان نەقشبەندی\""بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\""كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه هۆكارێكی گرنگ ده‌بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئاینی و كاروباری وه‌قف و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه‌پێشتر ده‌بوو بۆ هه‌ركارێك سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاره‌زوریان له‌قه‌زای سه‌یدصادق بكردایه و پێشتریش ده‌بوو سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن\"".
گووتیشی:\""دوای كردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه و هه‌ڵواسینی تابلۆی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی وه‌زیری ئه‌وقاف پیرۆزبایی له‌مامۆستایانی ئاینی و خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه كرد و بهڵێنیدا له‌رێگای ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه له‌ته‌رخانكردنی بوجه‌ی ساڵانه و پشكی حه‌ج و پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و قوربانیانه‌ی كه‌به‌درێژایی مێژوو خه‌ڵكی ئه‌م شاره شه‌هیده داویانه له‌به‌رچاو بگیرێت و هیوای خواست كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی زیاتر به‌هه‌ڵه‌بجه و كاروباری مامۆستایانی ئاینی و وه‌قفه‌كان له‌سنووری ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه نوێیه بده‌ن\""مامۆستایانی ئاینیش خۆشحاڵی خۆیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه نوێیه ده‌ربڕی."
