ره‌وشی كه‌شوهه‌واو كۆی گشتی بارانبارینی هه‌رێم بخوێنه‌ره‌وه‌

ره‌وشی كه‌شوهه‌واو كۆی گشتی بارانبارینی هه‌رێم بخوێنه‌ره‌وه‌
له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران به‌بڕی جیاواز باریوه‌و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاویش به‌فر باریوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌شی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: له‌ پارێزگای هه‌ولێر 10 ملم كۆی گشتی 29، پیرمام 16 ملم كۆی گشتی 90، شه‌مامك 16 ملم كۆی گشتی 30، مه‌خمور 9ملم كۆی گشتی 27، خه‌بات 13 ملم كۆی گشتی 65، سۆران 18 ملم كۆی گشتی 106.

وتیشی: \"سلێمانی 12 ملم كۆی گشتی 185، چه‌مچه‌ماڵ نۆ ملم كۆی گشتی 113، كه‌لار یه‌ك ملم كۆی گشتی 151 ملم، هه‌ڵه‌بجه‌ 10 ملم كۆی گشتی 142 ملم، هه‌ڵشۆ 17 ملم كۆی گشتی 128، مه‌یدان دوو ملم كۆی گشتی 131\"".

راشیگه‌یاند: پارێزگای دهۆك هه‌شت ملم كۆی گشتی 141، زاخۆ سێ ملم، كه‌ركوك سێ ملم باران باریوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و ناوچه‌ كوێستانییه‌كانی كوردستان به‌فر به‌بڕی جیاواز باریوه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م شه‌پۆله‌ به‌درێژایی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێم بمێنێته‌وه‌ و سبه‌ینێ هه‌ینی ره‌وشی كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیر ببێته‌وه




خه‌ندان‌"
Top