نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى لوبنانى ده‌كات
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا وه‌زیرى لوبنانى سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك كۆمارى لوبنانى گه‌یانده سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى هه‌ولێر نیشان دا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانیى هه‌رێمى كوردستان و لوبنانیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ویست و خواستى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به تایبه‌تیش بواره‌كانى گه‌شتیارى، كولتوورى، كشتو‌كاڵى، ته‌ندروستى و بانكدارى.
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵیى خۆى به هه‌بوونى كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان و كار و چالاكییه‌كان له بوار و سێكته‌ره جیاكانى كاردا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌ت هه‌موو هاوكارى و ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش به خاوه‌نكار و وه‌به‌رهێنه‌رانى لوبنانى ده‌كات و ده‌رفه‌تى زیاتریان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت تاكو بتوانن به شێوه‌یه‌كى كاراتر له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن و بنیاتنانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا به‌شدار بن.
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى لوبنانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى كرد و ڕوونى كرده‌وه كه خاوهنكاران و وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان به گه‌رمى پێشوازییان لێ ده‌كرێت و ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت تا بتوانن باشتر كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووریا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و پرسى په‌نابه‌رانى سووریا له لوبنان و هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵدانى هاوبه‌ش بۆ چۆنیه‌تیى هاوكاریكردنیان له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌وه؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ئابوورى و بازرگانیى لوبنان بوو.
