كەركووك.. جەواهیر مۆڵ كۆنترۆڵ دەكرێت

 كەركووك.. جەواهیر مۆڵ كۆنترۆڵ دەكرێت
بەهۆی خۆتەقاندنەوەی خۆكوژێك باڵەخانەی جەواهیرمۆڵ لەشاری كەركووك گڕدەگرێـت كە لە ئێوارەوە چەكدارەكان خۆیان تێدا حەشاردابوو، بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، جەواهیر مۆڵ كۆنترۆڵ كراوە و سەرجەم دەستبەسەركراوەكان رزگاركراون.

لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێمی كوردستان بە راگەیاند، بەهۆی خۆتەقاندنەوەی خۆكوژێك لە نهۆمی یەكەمی باڵەخانەی جەواهیرمۆڵ، بەشێكی باڵەخانەكە گڕی گرتووە و ئێستاش سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەین.

لاهور شێخ جەنگی گوتیشی \"ئەو سێ كەسەی كە لە لایەن گرووپە چەكدارەكانەوە دەستبەسەر كرابوون، رزگاركراون\"".

هاوكات كەناڵى كوردسات لەسەر زاری لاهور شێخ جەنگی بڵاویكردووەتەوە، كە یەكێك لە چەكدارەكان لە لایەن هێزەكانی دژەتیرۆر كوژراوە و چەكدارێكی دیكەش خۆی تەقاندووەتەوە.

بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەڵمەتی هێزەكانی دژە تیرۆر بۆ كۆنترۆڵكردنی جەواهیرمۆڵ كۆتایی هاتووە و تەنها كۆنترۆلكردنی ئاگرەكە ماوە.






رووداو"
Top