دواهه‌مین ئاماری كوژراو برینداره‌كانی شه‌رو پێكدادانه‌كانی كه‌ركوك
دكتۆر سه‌باح ئه‌مین، به‌رێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی شاری كه‌ركوك، ڕاگه‌یاند كه له‌نێو كوژراوه‌كاندا ئاسایش‌و پۆلیس‌و شۆفێرێكی ئه‌مبۆلانسی فریاكه‌وتن هه‌یه.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی برینداره‌كان به‌هۆی سوكی برینه‌كه‌یانه‌وه نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه.
نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م باره‌گای هه‌واڵگری كه‌ركوك رویدا‌و له‌گه‌ڵیشیدا كۆمه‌ڵێك چه‌كدار كه‌تاوه‌كو ئێستا نه‌زانراوه سه‌ر به چ لایه‌نێكی توندره‌ون هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گاكه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك كۆنترۆڵیانكرد.
دواتر له‌شه‌رێكی سێ كاتژمێری‌دا هێزه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی كه‌ركوك توانیویان بیناكه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌و سێ خۆكوژیش بكوژن.
دواتر چه‌ند چه‌كدارێكی توندره‌وی تر دزه‌یانكرده سه‌ر ماركێتێكی نزیك له‌ناوچه‌كه‌و له‌رێگه‌ی چه‌كی قه‌ناسه‌وه كه‌وتنه شه‌ڕ كردن. به‌پێی زانیارییه‌كانی خه‌ندان، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه چه‌كدارێكیان شه‌ڕ ده‌كات.
به‌خه‌ندان
