نێچیرڤان بارزانی: هێرشی تیرۆریستان گۆڕانی نەوعی بەسەردا هاتووە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانووسیدا لەگەڵ كۆمەڵێك پارتی توركمانی لە هەولێر، باسی پێكدادانەكەی ئەمڕۆی كەركووكی كرد و گوتی \""بارودۆخی كەركووك و هەموو عێراق تێكچووە و ئێمەش ئامادەین بۆ هاوكاریكردنی لایەنەكان لە دژی تیرۆر\"".
نێچیرڤان بارزانی مەترسی خۆی لەوە نیشاندا كە خۆكوژەكان لە ناو گرووپە \""تیرۆریستەكان\"" زیادیكردووە و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو گرووپانە جاران كەسی خۆكوژیان بە زەحمەت دەست دەكەوت، بەڵام ئێستا بۆ عەمەلیەیەكی بچووك چەندین خۆكوژیان هەیە.
بارزانی گوتیشی : \""هێرشی تیرۆریستان گۆڕانی نەوعی بەسەردا هاتووە\"".
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەردەم بارەگای دەزگای هەواڵگریی عێراق لە شاری كەركووك تەقییەوە، دوای تەقینەوەكەش ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردە سەر بارەگاكەو كۆنترۆڵیان كرد.
كەمێك پێش ئێستاش عمید سەعد مەعەن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاند: \""بە شێوەێكی مەبدەئی كۆنترۆڵی رەوشەكەمان كردووە و هیچ هێز و هەلیكۆپترێكیشمان نەناردووە بۆ بەرگری و بەرنگاربوونەوە لە شەڕی نێوان چەكدارانی نەناسراو و هێزە ئەمنییەكانی كەركووك\"".
رووداو
"
