بەپەلە .. دوایین ئامارەکانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی کەرکوک
سەرچاوەکەی نەخۆشخانەی کەرکوک راشیگەیاند , لەنێو قوربانیەکان , سێ کوژراو ھەیە کە یەکێکیان کارمەندی ئاسایشە و یەکێکیان ھاوڵاتییە و تەرمی یەکێک لە تیرۆرستیەکانیش گەیشتووتە نەخۆشخانە .
سەرچاوەکە وتیشی: بریندارەکانی ھەندێکیان برینەکانیان سەختە .
لەلایەکی دیکەوە ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش داوای چەکی قورسیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن روبەرووی تیرۆرستان ببنەوە .
تائێستاش شەڕ بەردەوامە و تیرۆرستان لەبەرامبەر بینای دەزگای ھەواڵگری خۆیان قایم کردووە و بەقەناس تەقە لە خەڵک و ھێزە ئەمنییەکان دەکەن .
