(بی ئێم) ە ڕەشەكە دەستی بەسەرداگیرا
وه‌ستا حه‌سه‌ن نوری، به‌رێوبه‌ری ئاسایشی سلێمانی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ ڕایگه‌یاند ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیو، له‌گه‌ڵ چه‌كێكی جۆری كڵانشیكۆف له‌رووداوی ته‌قه‌كردن له خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕتی به‌كارهاتووه.
ناوبراو وتی \"ئەو ئۆتۆمبێلەی كەبەكار هێنراوە لەجۆری بی ئێم بووە دەستی بەسەردا گیراوەو چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفیشی تێدا بووە، دراون بەپۆلیس و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە\"".
هه‌روه‌ك وتیشی \"" لێرەوە رایدەگەیەنم ئەو بابەتە هیچ بنەمایەكی نییەو بوونی ئەو (بی ئێمە رەشە) تەنها واتە واتی هەندێك كەناڵی راگەیاندنە كە لەخۆیانەوەو بەبێبنەماو بێ زانیاری قسە دەكەن، بەڵام لەماوەی رابردوودا لەڕێگەی دوو بی ئێمەوە دوو حاڵەتی نەخوازراو لەسلێمانی روویاندابوو، یەكەمیان ئەوەی رووداوەكەی شاسوار عەبدولواحید بوو، وەك وتم ئەو (بی ئێمە) دەستی بەسەرداگیراوە، هەروەها رووداوی دووەمیشیان تەقەكردن بوو لەگەنجێكی بێ‌تاوان و بەداخەوە شەهیدبوو، ئەویش لەلایەن كارمەندێكی ئێمەوە لەدەرەوەی كاری ئاسایش و بەئۆتۆمبێلێكی تایبەتی خۆی كرابوو كە بی ئێمێكی رەش بوو، خۆشبەختانە دەستبەجێ دەستگیركراو ئۆتۆمبێلەكەشی دەستی بەسەرداگیراو رووبەڕووی یاسا‌و لێكۆڵینەوە كرا\"".
خەندان"
