نێچیرڤان بارزانی: وەکو حکومەت و پارتی لە PYD ناڕازین
ئەم لێدوانەی نێچیرڤانی بارزانی، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هات، كە ئەمڕۆ چوارشەممە دوای سەردانیكردنی حیزبی زەحمەتكیشانی كوردستان بەمەبەستی تاوتوێكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێ بۆ ئەو و بەڵێن عەبدوڵڵا، سكرتێری زەحەمەتكێشان سازكرا.
لەبارەی سەردانەكەو پرسی پێكهێنانی كابینەی هەشتەم و رای زەحمەتكێشان لەو بارەیەوە، بەڵێن عەبدوڵڵا پشتگیریی حیزبەكەی بۆ كابینەی نوێ راگەیاند \"ئەگەر بێت و ببێتە حكومەتی خەڵك\"". نێچیرڤان بارزانیش گوتی \""گوێبیستی پاڵپشتی تەوای زەحمەتكێشان بووین لە حكومەت\"".
دواتر لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا، نێچیرڤان بارزانی باسی لە دۆسییەی ئەو حەوت گیراوەی گرتووخانەی مەحەتەی شاری هەولێر كرد، كە بەهۆی بەردبارانكردنی كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر دەستگیركراون و گوتی \""ئەوانەی ئەو كارەیان كردووە گێرەشێوێن بوون و دوور لە یاسا مامەڵەیان كردووە، بۆیە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت\"".
جەختیشیكردەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ئەوەناكات لەپاڵ دەسەڵاتە سیاسییەكەیدا هێرش بكرێتە سەرهیچ لایەنێك.
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری رووداو سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی یەكێتی دیموكراتی، نێچیرڤان بارزانی گوتی \""وەك پارتی و حكومەت ناڕازین لە هەڵوێستی PYD، چونكە ئەوان پرۆسەی سیاسییان لە سووریا قۆرخ كردووەو رێگە بە چالاكی هیچ لایەنێكی دیكە نادەن، ئەوەشی دەیكەن بە پاڵپشتی رژێمی سووریایە\"".
سەبارەت بە رێگریكردن لە ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی PYD گوتی \""پێموایە ئەوەی روویدا لێكتێنەگەیشتنێك بووەو چارەسەر دەبێ\"".
نێچیرڤان بارزانی لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا رەتیكردەوە، كە پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێ بە سستی بەڕێوەبچێت و ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەوان دەیانەوێت گفتوگۆی تەواو لەگەڵ لایەنەكان بكەن و بڕیاری پەلە نەدەن و گوتی \""لە داهاتوودا گفتوگۆكان بەجدیی دەستپێدەكات\"".
رووداو
"
