نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌فدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیش بكات.

عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی و راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ سه‌ردانیان بكات.

وتیشی: \"سه‌ردانه‌كه‌ له‌ مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست له‌ شاری هه‌ولێر ده‌بێت و تیایدا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزب و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ی ده‌بن\"".

هاوكات به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی كرد، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.

پێشتریش له‌ سه‌ردانه‌كاندا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی وه‌فدی دانووستانكاری پارتی، سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ و حزبی شیوعی كوردستانی كردبوو.





خه‌ندان
"
Top