سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتیمانیی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتیمانیی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دەكات
ئێوەارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی 12ـی 2013 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی و یادی چل و دووساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كرد كە لە لایەن كونسوڵخانەی گشتیی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لە هۆتێل ڕۆتانای هەولێری پایتەخت ڕێكخرابوو.

لەو مەراسیمەدا كە ژمارەیەكی زۆری دیپلۆمات و میوانی بیانی و باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان و هەروەها ژمارەیەك بەرپرسی حكوومی و حزبیی هەرێمی كوردستان بەشدار بوون سەرەتا ڕاشد محەمەد ئەلمەنسووری كونسوڵی گشتیی ئیمارات پەیڤێكی پێشكەش كرد و بەخێرهاتنی سەرۆك بارزانی و میوانەكانی كرد و كورتەیەكی لەمەڕ گەشەسەندنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی باسكرد. هەر لەو مەراسیمەدا فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم بەناوی سەرۆك بارزانی و حكوومەت و گەلی كوردستان لە وتارێكدا پیرۆزبایی ئەو یادەی لە حكوومەت و گەلی ئیمارات كرد و هیوایشی خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
Top