لەسلێمانی ئیدانەی ھێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کرا

لەسلێمانی ئیدانەی ھێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کرا
بەمەبەستی ئیدانەکردن و ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی دژی ڕۆژنامەنووسانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەنجام دراون،ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسانی شاری سلێمانی لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ساز کردو داوایان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات و ھەڵوێستی ھەبێت دژی ئەو پێشێلکاریانە.



یەکێک لەئەندامانی ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە \"ڕەحمان غەریب\""لەلێدوانێکی تایبەت ئاژانسی پەیامنێر گووتی:\""داوامان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە بەجدی بەدواداچوون بکات بۆ ئەو ھێرشانەی دەکرێتە سەر ڕۆژنامەنووسانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق\"".

گووتیشی:\""ئەگەر حکومەتی عێراق و پەرلەمان ڕێز لە یاسای کاری ڕۆژنامەوانی دەگرن با دەست بکەن بە لێکۆڵینەوەکان و بەربەستەکانی ڕێگر لەبەردەم لێکۆڵینەوەکان لە کەیسی ڕۆژنامەنووسان بشکێنرێت\"".

لای خۆشیەوە،ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق\""ئەشواق جاف\""لەلێدوانێکی تایبەت بە ئاژانسی پەیامنێر گووتی:\""ئێمە بەجدی داواکاریەکانی ڕۆژنامەنووسانی شاری سلێمانی دەگەیەنینە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کاریش دەکەین بۆئەوەی بیخەینە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە\"".

گووتیشی:\""ڕۆژنامەنووس ئەڵقەی پەیوەندی نێوان پەرلەمان و حکومەتە لەگەڵ ھاوڵاتی بۆیە دەبێت بارێکی پڕ لەئەمنیەت و ئاسایشیان بۆ دابین بکرێت و لەمەترسیەکان بپارێزرێن\"".

تەنھا لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو لەشارەکانی موسڵ و بەسڕە شەش ڕۆژنامەنووس تیرۆر کراون،بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی ھیومان ڕایت وۆچیش عێراق بە ووڵاتێکی مەترسیدار دانراوە بۆ کاری ڕاگەیاندن."
Top