دوو تاقیگه له سنوورى حاجى ئۆمه‌ران داده‌مه‌زرێن
مه‌سعود ئه‌حمه‌د باتێلى، به‌رپرسى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران گوتى: ’له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا سنووركه‌مان زیاتر به‌رفراوان بووه، جموجۆڵى بازرگان‌یش بره‌وى به‌خۆیه‌وه دیوه، وه‌كو پێویستییه‌كى هه‌نووكه‌یى بیرمان له هێنانى تاقیگه كردۆته‌وه بۆ نێو سنوورى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى كار ئاسانییه‌كى ته‌واو بۆ بازرگانان بكه‌ین’.
ئه‌و كاڵا خواردمه‌نیى و خوادنه‌وانه‌ى به‌م سنووره له وڵاتى ئێرانه‌وه هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێن، له‌لایه‌ن بنكه‌ى وه‌رگرتنى نموونه‌ى خۆراك كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چۆمانه نموونه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت، دواى 72 سه‌عات راوه‌ستانى كاڵاكان له‌سنوور و دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى نموونه‌كان به پۆزه‌تیڤ رێگه به هاورده‌كردنى كاڵاكه ده‌درێت، ئه‌مه‌ش وه‌كو بازرگانان باسیان كرد ماوه‌كه‌ى زۆره‌و خه‌رجى زیاتریان ده‌كه‌وێته سه‌ر.
باتێلى ده‌ڵێ: مانه‌وه‌ى كاڵاكان بۆ 72 سه‌عات په‌یوه‌ندى به ئامێره‌كانى تاقیگه‌وه هه‌یه، بۆیه دواى سه‌ردانى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ سنووره‌كه‌مان له‌به‌رنامه‌دایه چه‌ند ئامێرێكى مۆدێرن بهێندرێنه كوردستان بۆ تاقیگه‌كان تا نموونه‌كان به 8 كاتژمێر بدرێنه‌وه بازرگانان.
به‌پێى ئامارى شه‌ش مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ كه له تاقیگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چۆمان بۆ نموونه‌كان ئه‌نجام دراوه، زیاتر له 30 هه‌زار نموونه‌ى كاڵاكان پشكنینیان بۆ ئه‌نجام دراوه كه به‌پێى ستانداردى عێراقى سامپڵه‌كان وه‌رده‌گرن و رێگه‌یان پێ ده‌درێت.
به‌رپرسى كۆمه‌ڵگه‌ى سنوورى حاجى ئۆمه‌ران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاقیگه ئێستا له چۆمانه‌و نزیكه‌ى 30 كیلۆمه‌تر له سنوور دووره، بۆیه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چۆمان بڕیارمانداوه تاقیگه‌كه بهێنینه سنوور و تاقیگه‌یه‌كى تریش له سنوور دابمه‌زرێنین بۆ ئه‌و كاڵایانه‌ى تایبه‌تن به بیناسازى و كارى ئینشائى، به‌مه‌ش كار ئاسانییه‌كى ته‌واو بۆ بازرگانه‌كان ده‌كرێت و بزاوتى بازرگان‌یش زیاتر پێش ده‌كه‌وێت.
سنوورى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران هاوسنووره له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران و له رۆژى 15-4-2008 له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌سته باڵاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران به فه‌رمى ناسێندرا، ئێستا له‌ڕووى بازرگانى و هاتووچۆى گه‌شتیارییه‌وه جمووجۆڵێكى به‌رچاوى هه‌یه.
باس‌نیوز
