ھاتووچۆی سلێمانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل ڕێکدەخات
لەلێدوانێکدا موحەممەد تاھیر، بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، گوتی: ’داوای زەویمان کردووە بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان بتوانن لەرێگەی ئۆتۆمبێلەکانیانەوە پێشبرکێ بکەن و نمایشی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن’.
ئاشکراشیکرد: پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل خواستی زۆری ھاووڵاتیانی لەسەرە، گوتیشی: ’لەڕابردوودا بە هه‌ڕه‌مه‌كى و نایاسایی چەندان جار پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل ئەنجامدراوە و ڕووداوی دڵتەزێنی لێ کەوتووەتەوە، ئێمە دەمانەوێ به‌شێوه‌یه‌كى شیاو ئەم کارە ئەنجام بدرێت’.
موحەممەد تاھیر ھەروەھا گوتی: ئەو پرۆژە لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانیدا دەبێت و چاودێرى ده‌كرێت
جێى باسه، ساڵانى ڕابردوو دانیشتوان و شۆفێرانى شارى سلێمانى، له باكورى شار و نزیك چیاكانى ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه ڕۆژانه پێشبڕكێى ئۆتۆمبێلیان ئه‌نجامداوه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایى به‌شێكى هاووڵاتیان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ڕووداوى دڵته‌زێنى هاتوچۆ و سزدانیشى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
