سەرۆکی کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان:خۆمان بەخاوەنی حکومەتی هەرێم دەزانین

سەرۆکی کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان:خۆمان بەخاوەنی حکومەتی هەرێم دەزانین
سەرۆکی کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەحکومەتی خۆمان دەزانین و خۆشمان ڕۆڵمان هەبووە لە دروست بوونیدا،داواش دەکات حکومەت مافەکانیان بدات و داخوازیەکانیان جێبەجێ بکات.

سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان\"عومەر جەبار\""بەئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێری ڕاگەیاند:\""ئێمە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەحکومەتی خۆمان دەزانین چونکە ڕٶڵمان هەبووە لە دروست کردنی ئەم حکومەتەدا\"".

گووتیشی:\""دەمانەوێت حکومەتی هەرێم مافەکانمان بدات و داخوازیەکانیشمان جێ بەجێ بکات چونکە بەپێی یاسا مافەکانمان چەسپاوە\"".

ڕاشی دەگەیەنێت:\""دەمانەوێت بە خۆسوتاندنمان حکومەت گوێمان لێ بگرێت و داخوازیەکانمان جێبەجێ بکات\"".



جێگەی ئاماژە بۆ کردنە ئەمڕۆ چواردە کەس لە ڕێکخراوەکانی کەم ئەندامان لەسلێمانی بڕیاریاندا ئەگەر تاکو ئەمڕۆ داواکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوا سبەینێ خۆیان دەسوتێنن"
Top