چواردە کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بڕیاریانداوە خۆیان بسووتێنن

چواردە کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بڕیاریانداوە خۆیان بسووتێنن
بەهۆی جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانیان و پشت گوێ خستنیان،سبەینێ لەڕۆژی جیهانی کەم ئەنداماندا،چواردە کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت کات و شوێنی خۆ سووتاندنی خۆیان ڕادەگەیەنن.

سکرتێری یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان\"سامان حسێن\""لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گووتی:\""سبەینێ لە ڕۆژی جیهانی کەم ئەنداماندا ئێمە بەیاننامەیەک دەردەکەین و تێیدا ڕایدەگەیەنین کەوا چواردە کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕێکخراوە جیاوازەکان خۆیان دەسووتێنن\"".

گووتیشی:\""هۆکاری خۆ سووتاندنەکە بەهۆی ئەوەوەیە کەوا تاکو ئێستا داواکاریەکانی کەم ئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان جێبەجێ نەکراوە\""."
Top