ئاشتی ھەورامی : لەمەودوا ناردنی نەوت بەڕێگەی تانکەرەکانەوە کەم دەکەینەوە و بۆرییەکە دەکەوێتە کار

ئاشتی ھەورامی : لەمەودوا ناردنی نەوت بەڕێگەی تانکەرەکانەوە کەم دەکەینەوە و بۆرییەکە دەکەوێتە کار
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشتی ھەورامی لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد ئەو بۆرییەی نەوتییەی لەھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا راکێشراوە تێست کراوە و ئێستا بەشێوەیەکی تەواو کاردەکات و دەتوانێت رۆژانە ٣٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بگوازێتەوە.

ئاشتی ھەورامی لەدرێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ ھەرێمی کوردستان دەتوانێت یەک ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە بکات و لە ساڵی ٢٠٢٠ دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل. گووتیشی: دروستکردنی ئەو بۆڕییە رەنگە خێراترین پرۆسە دروستکردنی بۆڕی نەوت بێ کە کەمتر لەساڵێکی خایاند و بەزوویی تەواوبوو.

ھاوکات باسی لەوەشکرد کە ھەرێمی کوردستان ئەوەی بەرھەمی دەھێنێت زۆر زیاترە لەوەی لە عێراق بەدەستی دەھێنێ تەنانەت بۆ ساڵانی ئایندە و گوتی: لە ئێستادا ئەو سەدا ١٧%ەی باس دەکرێت نادرێت بەھەرێم بەڵکو سەدا ١٠,٥ی بودجەی عێراقی پێدەدرێ.

ھەروەھا گوتی: لەمەودوا ناردنی نەوت بەڕێگەی تانکەرەکانەوە کەم دەکەینەوە و بۆرییەکە دەکەوێتە کار.

ھەورامی گووتیشی: سالێک دەبێت بە تانکەر نەوت ھەناردەی تورکیا دەکەین و ھەروەھا سێ چوار ساڵیش دەبێت ھەناردەی ئێرانی دەکەین.

كۆنفرانسه‌كه‌ چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت و چواری ئه‌م مانگه‌ كاره‌كانی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كاره‌كانی كۆتایی دێت.

مه‌به‌ست له‌م كۆنفرانسه‌، زیاتر ئاشناكردنی كۆمپانیا و به‌رپرسانی كه‌رتی نه‌وت و غازه‌ به‌ ره‌وشی كوردستان و پێدانی زانیاری له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و غازی ھه‌رێمی كوردستان.




خه‌ندان
Top