لەشاری سنە 2000 کەس ئایدزیان هەیە

لەشاری سنە 2000 کەس ئایدزیان هەیە
جێگری تەندروستی و دەرمانی زانکۆ پزیشکی شاری سنە رایگەیاند: نزیکەی 2000 کەس لە پارێزگای سنە هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزن و تا ئێستە ناوی 472 نەخۆشی ئایدز تۆمار کراوە.
فەرزام بیدارپوور لە پرێس کونفرانسێکدا لەشاری سنە رایگەیاند: لە ئێستەدا نەخۆشی ئایدز زیاتر لە رێگەی کرداری سێکسییەوە دەگوازرێتەوە. هەموو مانگێک سێ کەس لە پارێزگای سنە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن.
ناوبراو هەروەها گوتی: لە ئێستەدا پێشبینی ئەوە دەکەن 1500 بۆ 2000 هەزار کەس لە سنە هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز بن. تا ئێستە 175 کەسیان مردووە و زیاترین تووشبوان پیاون.
ئاژانسی فارسی ئێرانی لە زاری ئەو بەرپرسەی شاری سنە بڵاویکردەوە کە شارەکانی سنە و سەقز و کامیاران زیاترین تووشبوانی هەیە و شاری مەریوان و سەوڵاوا کەمترین تووشبویان هەیە.
نەخۆشی ئایدز لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خەریکی تەشەنەکردنەو شاری کرماشان زیاترین تووشبووی ئایدزی لەناو ئێران هەیە.





باسنیوز



Top