نێچیرڤان بارزانی: لە دەستووری عێراق دا رێگەمان پێدراوە بۆ هەناردەكردنی نەوت و بۆ دواوەش ناگەڕێنەوە

نێچیرڤان بارزانی: لە دەستووری عێراق دا رێگەمان پێدراوە بۆ هەناردەكردنی نەوت و بۆ دواوەش ناگەڕێنەوە
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و تانەر یەلدز وەزیری وزەی توركیا و دكتۆر رۆژ نوری شاوێس جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە وەزیر و پەرلەمانتاران و نوێنەر و كونسولخانەكانی بیانی لە هەولێر و خاوەن كاران سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی وزە لە شاری هەولێر دەستب بەكارەكانی كرد كە چوار رۆژ بەردەوام دەبێت .

لە میانەی كۆنفرانسی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد كە تیایدا وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی خوێناوی كورد بەدەستی دوژمنەكانی، باسی ئەمڕۆی كوردستانی كرد كە چەندەها دەستكەوتی بەدەستهێناوە، و گوتی هەرێمی كوردستان ئامادەنییە دەستبەرداری ئەم دەستكەوت و سەركەوتنانەبێت.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە سەرەتای وتارەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە كورد لە عیراق ئازاری زۆری بینیوەو ئەنفال و كیمیابرانكرد بەرنامە داڕێژراوی حكوومەتی پێشووی عیراق بووە، كە ئێمە لەساڵی 2003 دا بینیمان كە ڕووخێنرا، بەڵام ئێمە هیچ كام لە ئازارەكانی خۆمانمان لە یاد ناچێتەوە ئەوەتا ئەمساڵ یادی 23 ساڵەی كیمیارانكردنی هەڵەبجەمان كردەوە، ئەمە وێڕای ئەوەی تەنها هەفتەیەك لەمەوبەر گۆڕێكی دیكەی بە كۆمەڵ دۆزرایەوە.

ئێستاش ئێمە لە هەرێمی كوردستان قۆناغی گرنگ و مێژووییمان بڕیوە، بەتایبەتی لە بوواری بڕیاردان، كاتێك دەستووری عیراقمان داڕشت ئێمە بەلامانەوە قورس بوو بڕوا بە هیچ حكوومەتێكی دیكە بكەین بڕیار بەسەر ئێمەدا بدات، بۆیە ئێمە خۆمان بڕیار لە شێوازی ئیدارەدان و بەرهەم هێنان و چۆنییەتی مامەڵەكردن بەپێی دەستوور دەدەین، هەرچی سروشتیشە، 45 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگ و 3 تا 6 تریلۆن مەترسێجاری گازی سروشتی، دەرگایەكی دیكە بە ڕووی جیهاندا دەكاتەوە، بۆیە ئێمەش دەمانەوێت هەم هاووڵاتیانی كوردستان دڵخۆشبكەین و هەمیش كوردستان ئاوەدان بكەینەوە كە ئێستاكە پێویستی بە 36 ملیار دۆلارە بۆ بووژاندنەوە.

سەرۆكی حكوومەت گوتیشی: ئێمە بۆ پەرەپێدانی ئەو سامانە سروشتییەی لە كوردستان بوونی هەیە پەنامان بردۆتە بەر دراوسێیەكانی عیراق بەتایبەتی ئێران و توركیا، پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا دەگەڕێتەوە بۆ نیسانی ساڵی 2012 و ئازاری 2013 ڕێكەوتین، كە دواتر وزەی سامانە سروشتییەكانی هەرێم زیاتر ڕوونی دەكاتەوە.
ئێستاش ئێمە لەبەرامبەر ئەو گلەییانەی حكوومەتی عیراق دەیكات، دەرگای گفتوگۆمان كراوەیەو بە كراوەییش دەیهێڵینەوە چونكە ئێمە دەمانەوێت لە كوردستانەوە بەشداربین لە داهاتی نیشتیمانی عیراقی و پەرە بە كەرتە جیاوازەكانی خۆمان بدەین، دەمانەوێت گفتوگۆی سێ لایەنانەی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق و لایەنی سێیەم سەربەخۆش دەست پێبكەین، كە بەو پەڕی شەفافییەتەوە ڕێككەوتن و داهات و خەرجییەكانمان ڕووندەكەینەوە.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە وتارەكەیدا هیوای سەركەوتنی بۆ كۆنفرانسەكە خواست و سوپاسی ئامادەكارانی كۆنفرانسەكەی كرد.

دوای وتارەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتاری سەرۆكایەتی حكوومەتی عیراقی لەلایەن د.ڕۆژنووری شاوەیس جێگری سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی عیراقی پێشكەش كراو لە ئێستاشدا د.ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم وتارێك دەخوێنێتەوە كە زانیاتری لەبارەی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا ڕووندەكاتەوە.

Top