بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەسەر تەقینەوەکان دەدوێت
کاتژمێر 7:31 خولەک ئۆتۆمبێلێکی ئەفسەرێکی بەرزی فەرماندەیی لەبەردەم بازاڕی سەرچنار تەقیوەتەوە،دوای شەش خولەک ئۆتۆمبێلێکی دیکەش لەبەردەم چێشتخانەی داوا لەسەر ڕێگای قلیسان ته‌قیوه‌ته‌وه.
گووتیشی:\"بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان بۆمان دەردەکەوێت تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکان بەھۆی بۆمبلی لێکێندراوەوە بوون بەیەک جۆر‌و بەیەک دەست گومان دەکرێت دانرابێت\"".
زیاتر روونیكرده‌وه:\""دوو ئەفسەرەکە ماڵیان لەنزیکی یەکتریەو ھەردووکیان لەگەڕەکی تاڤگەن و نێوانیان زۆر نییە\"".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ده‌لێت: گومان ده‌كرێت ته‌قینه‌وه‌كانی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ تیرۆرستی بن و له‌لایه‌ن گروپێكی تیرۆرستیی ئه‌نجامدرابن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی رابردودا له سلێمانی چه‌ند تیرۆرستێكیان دیكه‌یان ده‌ستگیركردوه.
ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی سلێمانی له كاتێكدایه كه لە ماوەی ڕابردوو چەند ڕووداوێکی نەخوازراو له‌م شاره ڕوویاندا، بەڵام دوای سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی ھەرێم بۆ سلێمانی و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی، سلێمانی ھەفتەی ڕابردووی بە بێ ڕوودانی ڕووداوی نەخوازراو بەڕێ کرد، لە ئێستاشدا دوای ئەم تەقینەوانە بەرپرسانی ئەمنی سلێمانی جەخت لە جێگیری دۆخی ئەمنی سلێمانی دەکەنەوە."
