نێچیرڤان بارزانی: دەستبەرداری هەناردەی نەوت نابین و ناگەڕێینەوە دواوە
نێچیرڤان بارزانی، لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی نەوت و غاز لە هەولێر وتارێكی پێشكەشكرد و تێیدا ئاماژەی بەو رێككەوتنە كرد كە هەرێمی كوردستان و توركیا لەبواری وزەدا واژۆیان كردووەو گوتی \"گفتوگۆكانمان لەگەڵ توركیا بونیادنەرانە بوون، مێژووی ئەو گفتوگۆیانەشمان دەگەڕێتەوە بۆ مایسی 2012 و ئازاری 2013\"".
هەر لە بارەی ئەو رێككەوتنەو نیگەرانییەكانی بەغدا، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە هەرێمی كوردستان دەیەوێت شەفافانە گفتوگۆ لەو بارەیەوە بكات و لەو بارەیەشەوە ئامادەی هەموو گفتوگۆیەكن لەگەڵ بەغدا.
نێچیرڤان بارزانی گوتی \""ئەم رێككەوتنە سەركەوتنێكی مەزنە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، ئەم پرۆسەیە كۆكردنەوەی هەردوولایە، بۆیە دەبێت لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە عێراق بگەیەنە ئەنجامێك بۆ دابەشكردنی داهاتی عێراق بەپێی دەستوور، چونكە ئەوەی ئێمەو بەغدا پێكەوە دەبەستێتەوە تەنیا دەستوورە، بەڵام بەداخەوە بەغدا تاوەكو ئێستاش مەركەزییەت پەیڕەو دەكات\"".
نێچیرڤان بارزانی سووربوونی هەرێمی كوردستانی لەبارەی هەناردەكردنی نەوت دووپاتكردەوەو گوتی \""كورد بڕیاریداوە بۆ دواوە نەگەڕێتەوە، ئەم رێككەوتنەشمان لەگەڵ توركیا مەترسی نییە بۆ سەر هیچ لایەك و ئامادەش نین دەستبەرداری ببین\"".
رووداو "
