تانەر یەڵدز سەرەڕای ناڕەزایی بەغدا هاتە هەولێر

 تانەر یەڵدز سەرەڕای ناڕەزایی بەغدا هاتە هەولێر

تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی توركیا دوێنێ شەو كاژێر 11:45 دەقیقە گەیشتە فڕۆكەخانەی هەولێر و، لەلایەن سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یاسین ئەبوبەكر ، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

ئێوارەی یەكشەممە تانەر یەڵدز گەیشتە بەغداو لەگەڵ حوسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە كۆبووەوە. بڕیاریشە ئەمڕۆ دووشەممە، لە كۆنفرانسی نەوت و غاز لە هەولێردا بەشداربێت ، هەرچەندە ئەوە لەلایەن حكومەتی بەغداوە جێگەی خۆشحالیی نەبووە.

تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی توركیا، لە هەڤپەیڤینێكیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو دا كە دوێنێ بڵاوكرایەوە رایگەیاند \" لە بەجیهانیكردنی بازاڕی نەوتیی كوردستاندا ، توركیا رۆڵێكی سەرەكی دەبینێ\"".

سەبارەت بە سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی و كۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك وەزیرانی توركیا، كە تانەر یەڵدز خۆیشی تێدا بەشداربوو كە لە 27ی مانگی رابردوودا كۆبوونەوە ، یەڵدز دەڵێ \"" كۆبوونەوەیەكی زۆر بەرهەمداربوو\"".



رووداو "
Top