سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کردەوەیەکی تیرۆریستی رزگاری بوو

سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کردەوەیەکی تیرۆریستی رزگاری بوو
ئەمڕۆ سەرۆکی جەبھەی تورکمانی لەسەر رێگای کەرکووک - داقووق لە کردەوەیەکی تیرۆریستی رزگاری بوو و تەنھا زەرەر و زیانی ماددی بە ئۆتۆمبێلەکەی کەوت.

لەمبارەیەوه سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت به ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر ریگای کەرکووک - داقووق لە نزیک ناوچەی پیشەسازی \" ئەرشەد سالحی\"" لە کردەوەیەکی تیرۆستی رزگاری بوو.


سەرچاوەکە گوتی: لە کاتی تێپەڕ بوونی کاروانەکانی ئەرشەد ساڵحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی بەرەی تورکمانی، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبیلەکەی تەقێنراوەتەوە بەڵام خۆی و پاسەوانەکانی سەلامەت بوون تەنھا زیانێکی مادیی زۆر بە ئۆتۆمبیلەکانیان گەیشتووە.

سەرچاوەکە زیاتر روونی کردەوه: ماوەیەکە تیرۆریستان هەوڵەکانیان چڕتر کردۆتەوه بۆ تێکدانی باری ئەمنی و ھەر جارەو نەتەوەیەک دەکەن ئامانج بۆ دروست بوونی کێشە لە شارەکە."
Top