له شه‌نگال 3 كه‌س له‌ناو یه‌ك ماڵدا ده‌كوژرێن
عه‌قید عه‌بدوڵڵا جبورى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نیشتمانى پارێزگاى موسڵ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به ئاژانسى هه‌واڵى (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند:- له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراوه‌وه له ڕۆژ ئاواى شارى شه‌نگال هێرش ده‌كرێته سه‌ر ماڵى هاووڵاتى ’مورات ڕه‌شۆ سلو’ به‌وهۆیه‌شه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ى و كچێكى له گه‌ڵ میوانێكیان كه له‌و كاته له ماڵیاندا بووه ده‌كوژن، گوتیشى:- ’ئه‌و شوێنه‌ى كه ئه‌و ڕووداوه‌ى تێدا ئه‌نجامدراوه به‌ته‌نها ماڵى ئه‌و هاوڵاتییه‌ى لێیه‌و دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنى ڕووداوه‌كه و ته‌رمى كوژراوه‌كانیان بۆ لاى پزیشكى دادوه‌رى گواستۆته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن بۆ ئاشكراكردنى ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه ده‌ستى پێكردووه’.
باس‌نیوز
