كۆچ و كۆچبەران: عێراق 30 ملیار دینار بۆ پەنابەرانی سووریا خەرج دەكات
دیندار دۆسكی، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: \"لە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی سووریاو هاتنی پەنابەرانی ئەو وڵاتە بۆ عێراق، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە بودجەی ساڵانەی خۆی 15 ملیار دیناری بۆ ئەو پەنابەرانە لە پارێزگای ئەنبار خەرج كردووە، هاوكات 15 ملیار دیناری دیكەی بۆ پەنابەرانی سووریا لە هەرێمی كوردستان خەرج كردووە\"".
ئەمە لەكاتێكدایە ژمارەی پەنابەرانی سووریا لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە نزیكەی 300 هەزار پەنابەرو لە پارێزگای ئەنباریش رێژەیەكی زۆر پەنابەر نیشتەجێن.
رووداو"
