دووزخورماتوو. ئۆتۆمبیلێک تەقێنرایەوە

دووزخورماتوو. ئۆتۆمبیلێک تەقێنرایەوە
قایمقامی دوزخورماتوو رایدەگەیەنێت، لە شارۆچکەی دووزخورماتوو بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبیلی ھاوڵاتییەکی بەڕەگەز تورکمان تەقییەوە< بەھۆیەوە بەسەختی برینداربوو.


قایمقامی دووزخورماتوو شەلال عەبدول بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناو شارۆچکەی دووزخورماتوو لە سەر یەکێک لە شەقامەکان، بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبیلی ھاوڵاتیەکدا تەقییەوە بەھۆیەوە بەسەختی برینداربوو.

ھەر ئەمڕۆ لە سەر گۆڕستان لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی یەکێک لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی دوو رۆژی رابردوو کە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، تەقینەوەیەکی دیکە روویداو ھاوڵاتییەکی دیکەش کوژرا.

عەبدول تیشی: ئەو ھاووڵاتییە بە ڕەگەز تورکمانە و پاش رووداوەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەو ئۆتۆمبیلەکەشی زیانی زۆری پێگەیشتووە.
Top