430 توێژەری كۆمەڵایەتی و دەرونناسی بەشداریان لەخولێكی پرۆگرامی هۆشیاری تەندروستی پەروەردەیی كرد .

430 توێژەری كۆمەڵایەتی و دەرونناسی بەشداریان لەخولێكی پرۆگرامی هۆشیاری تەندروستی پەروەردەیی كرد .
لەهۆڵی مەشق و راهێنانی بەرێوبەرایەتی پەروەردە خولێكی راهێنانی هۆشیاری تەندروستی بەهەماهەنگی وەزارەتی تەندروستیء وەزارەتی پەروەردە بۆ 430 توێژەری كۆمەڵایەتی و دەروونی كرایەوە كەتیایدا 10 راهێنەری تەندروستی وانەكان بەشێوەیەكی پراكتیكی دەگوتەوە. شایەنی باسە بەشدار بووانی خولەكە بریتی بوون لە رابەری پەروەردەیی.
لەلێدوانێكدا یاسین عەزیز راهێنەری خولەكە روونیكردەوە :- ئەو خولە یەكەمین جارە كراوەتەوەو لەلایەن بەرێوبەرایتی گشتی تەندروستی هەولێر توانیوێتی راهێنەر بۆ خولەكە دابین بكەن. بۆ ئەوەی لەمیانەی ئەو خولەدا توێژەرانی كۆمەڵایەتیش بتوانن لەناو قوتابخانەكان بەشێوەیەكی سەركەوتوو خولەكان بڵێنەوە، هەروەها خولەكە دوو مانگی خایاند، بەشداربوانی پێیان وایە ئەم خولە خولێكی سشەركەوتوو بوو

Top