لە كفری داوای كردنەوەی،نوسینگەی پەرلەمان دەكرێ

لە كفری داوای كردنەوەی،نوسینگەی پەرلەمان دەكرێ
لە رێگەی یاداشتێكەوە، ژمارەیەك لە رۆشنبیران و چالاكوانانی مەدەنی داوای كردنەوەی نوسینگەیەكی تایبەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن،ئەوەش بۆ بوژانەوەی زیاتریئەوشارۆچكەیە
لە یاداشتێكدا هاتووە: لەماوەی چەند ساڵی رابرودا لەكفری چەندین هەوڵ هەبووە،لەلایەن لایەنەسیاسیەكان ورۆشنبیران وچالاكوانانی مەدەنی بۆ كردنەوەی نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لەكفری .بۆئەوەی كفری پشتگوێ نەخرێت و بەشێك لەوهەوڵانە بەرهەمی هەبووە
لەبەشێكی دیكەی یاداشتەكەدا هاتووە: لەپاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، رایەك هەیەزۆربەی زۆبەی فراكسێۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەشداردەبن لە حكومەتی هەرێم بۆیە پێمان باشە نوسینگەی فەرمی پەرلەمانی كوردستان لەكفری بكرێتەوە
شەماڵ رەوف چالاكوانی مەدەنی راگەیاند: كردنەوەی نوسینگەی پەرلەمان بۆ كفری وگەرمیان زۆر گرنگە وتاكە رێگەیە تاوەكوو پەرلەمانتارانی هەموولایەنەكان بە ئاگابن لەخەم ئازارەكانی گەنجان وهاووڵاتیان وهەر گلەی وناڕەزایەتیەكمانهەبێت سانتر بەحكومەتیبگەیەن.

Top