كوڕی سەرۆكی وەقفی شیعە لەكەركووك ڕفێندرا
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی قەزاوناحیەكانی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر ڕاگەیاند: گەنجێك لەناوشاری كەركوك لەلایەن چەند كەسێكەوە ڕفێندرا، کە گەنجەكە ناوی حەیدەرە و كوڕی (حەبیب سەمین )ی سەرۆكی وەقفی شیعەیە لەكەركووك.
سەرچاوەکە گوتی: دوای ڕفاندنی، هێزەكانی پۆلیس لەنزیك مزگەوتی حاجی سەبریە ئۆتۆمۆبیلی کوڕەكەی سەرۆكی وەقفی شیعەیان دۆزیەوە، بەلام خۆی بێسەرو شوێنە و ئێستاش پۆلیس دەستی بەلێكۆلینەوە كردووە.
