له ئه‌نقه‌ره نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ راوێژكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبوه‌وه
له‌مباره‌یه‌وه به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ؛ له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نقه‌ره و له هۆتێلى ژوو ماریۆت له‌كاتى خواردنى ئێواره له‌گه‌ڵ فه‌ریدون سینیرلیئۆغڵو راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه.
هه‌ریه‌ك له سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ئاشتی هه‌ورامی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
دوای ئێورهخوانهكهش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له گه‌ڵ راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و سه‌ردانه‌كه‌ی به گشتی بۆ توركیا گوتی؛ گفتوگۆیه‌كی زۆر باشمانكرد له‌گه‌ڵ سینیرلیئۆغڵو سه‌ردانه‌كه‌مان به گشتی باش بوو.
