پێویسته هاوسه‌نگی یه‌ك له‌نێوان كلتووری ناوخۆ و هه‌نده‌ران دروست بكرێت
لای خۆیشیانه‌وه سه‌رۆكی دیوان خۆشحاڵی خۆی نیشان دا به‌م سه‌ردانیكردنه‌و له‌وته‌یه‌كدا سوپاسی ئاماده‌بووانیكرد بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م هه‌نگاوه‌و دووپاتی داكۆكیكردن له‌داخوازیه‌كانیانی كرده‌وه و روونیكرده‌وه كه‌پێویسته وه‌ك تاك و وه‌ك گرووپ رێز له‌هه‌ست و هیوای ئه‌و قوتابیانه بگیرێت و جۆرێك له‌هاوسه‌نگی له‌نێوان كلتووری كوردستان و وڵاتانی كه‌ئه‌و لاوانه‌ی تیادا ژیاون دروست بكرێت تاوه‌كو بتوانرێت كه‌شێكی گونجاو بۆ ژیان و خوێندنیان له‌كوردستان پێك بهێنرێت.له‌كۆتایی دیاره‌كه‌شدا ده‌رگای پرسیار و وه‌ڵام له‌نێوان سه‌رۆكی دیوان و قوتابیان كرایه‌وه‌و چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی له‌و بواره‌دا خرانه روو و مامۆستا‌و قوتابیانیش زۆر خۆشحاڵ بوون به‌م سه‌ردانیكردنه.
