لە پێناو رزگار كردنی ژیانی مناڵێك هێلی ئاسمانی لە نێوان چۆمان – هەولێر بەكار هێنرا
بەرێوەبەری تەندروستی چۆمان دكتۆر ئەحمەد حەسەن بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: سەرجەم ئەو كەسانەی نەشتەر گەریان بۆ ئەنجام دەدرێت نابێت پێش 12 كاتژمێر هیچ خۆراكێك بخۆن و دایكی ئەو مناڵەش لەوە ئاگادار كرابوویەوە، بەڵام شیری پێ دابوو بۆیە لە كاتی ئەنجام دانی نەشتەر گەری بەهۆش خۆی نەهاتەوەو پێویستی بەوە هەبوو كە بە كەمتر لە یەك كاتژمێر بگەیەنرێتە بەشی (R S U) لە نەخۆشخانەی فێركاری هەولێر، بۆیە لە رێگەی وەزارەتی ناوەخۆی حكومەتی هەرێم فرۆكە بۆ گواستنەوەی ئەو مناڵە بەكار هێنراو بە كەمتر لە نیو كاتژمێر لە چۆمان گەیەنرایە هەولێرو مناڵەكە لە مردن رزگاری بوو.
لە سنوری هەرچوار قەزاكانی سۆران، چۆمان، مێرگەسۆرو رواندز، چەند جۆرێك نەشتەر گەری ئەنجام دەدرێن، بەڵام تاكو ئێستا بەشی ئار سی یوو لە هیچ یەكێك لەو قەزایانەدا بوونیان نیە.
