سەفین دزەیی: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان بارزانی و ئەردۆغان زۆر ئیجابی بوو
دزەیی لە ئەنقەرە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند، توركیا بەمزوانە راگەیەنراوێك لەسەر گرێبەستەكە بڵاو دەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا لە ئەنقەرە كۆبوونەوە.
رووداو زانیویەتی هەریەكە لە عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆكی حكومەت، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەكان، عەلی سندی، وەزیری پلاندانان یاوەری نێچیرڤان رازانی دەكەن.
مەبەستی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ توركیاو كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان بۆ تاوتوێكردنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە لەڕێی توركیاوە، كە بڕیارە گرێبەستێك لەو بارەیەوە واژوو بكەن.
تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی توركیا لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی خاكی توركیاوە بۆ بازاڕەكانی جیهان رایگەیاند: \"ئەوەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردوومانە، زیاترە لە رێككەوتننامە، بەڵكو بڕیارنامەیەكی زۆر گرینگەو زەمینە خۆش دەكات بۆ واژووكردنی چەندین پەیمانی دیكە\"".
یەڵدز گوتیشی: \""كۆمپانیاكانی دۆزینەوەو هەناردەكردنی نەوت و غاز، دەتوانن لەو بوارەدا دەست بە دانوستاندن بكەن\"". وەزیری وزەی توركیا لەبارەی نیگەرانییەكانی حكومەتی فیدراڵ لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا، رایگەیاند نیگەرانیی حكومەتی فیدراڵ لەبارەی رێژەی هەناردەكردنی نەوت و چۆنێتی دەستنیشانكردنی نرخی ئەو نەوتەیەو گوتی \""بۆیە ئێمە وەكو توركیا رەچاوی ئەو دوو تێبینییەی حكومەتی فیدراڵ دەكەین\"".
رووداو"
