دەرماڵەی نازناوی زانستی بۆ مامۆستایانی زانکۆ خەرج دەکرێت
بڕیارەکە لە بەرواری ٧/٥/٢٠١٣ جێبەجێ دەکرێت. ئەو دەرماڵەیە پشت بەستە بە یاسای راژەی زانکۆیی ژمارە ٢٣ی ساڵی ٢٠٠٨ی ھەموارکراو بە یاسای ژمارەی ٣٢ی ساڵی ٢٠١٢ وە لە یاسای ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٣ پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان پەسەند کراوە\"".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی روونیکردەوە \""بەگوێرەی بڕیارەکە سەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لە مانگی ١٢-٢٠١٣ دەست دەکەن بە خەرجکردنی دەرماڵەی نازناوی زانستی بۆ مامۆستایانی زانکۆ، ھەروەھا سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی ئەو چەند مانگەی کە تێپەڕیووە، بڕیارە بە دوو قۆناغی یەک لەدوای یەک مامۆستایان قەرەبوو بکرێن\""."
