سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ژمارەیەک بینای نایاسایی دەڕوخێنێت

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ژمارەیەک بینای نایاسایی دەڕوخێنێت
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ژمارەیەک بینا کە بەنایاسایی لەسەر زەوی کشتوکاڵی دروست کراون لەگەڕەکی خێوەتە دەڕوخێنێت و ژمارەیەک ھاوڵاتیش ناڕەزایی دەردەبڕێت و ڕێگای نێوان دۆڵە ڕووت و سلێمانی دادەخەن.



ووتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی\"زەردەشت ڕەفیق\""بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\""ئەو خانووانەی ڕوخێندراون بەبڕیاری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بووە بەھۆی ئەوەی لەسەر زەوی کشتوکاڵی کراون و تاپۆی زەوی نەبووە\"".


گووتیشی:\""نابێت بینا لەسەر زەوی کشتوکاڵی دروست بکرێت چەند بینایەکی دیکەش ھەیە کە بێگومان ھەمان چارەنووسی ئەوانەیان دەبێت کە ڕوخێندراون\""."
Top