کەم ئەندامان:دەبێت داخوازیەکانمان جێبەجێ بکرێت
لای خۆیەوە عومەر کەریم،سەرۆکی مەڵبەندی گشتی سلێمانی یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"ئەگەر بێت تاکو ڕۆژی ٣ی مانگی داھاتوو وەڵامی برواپێکەرمان نەدەنەوە ئەوا ھەموو ئەگەرەکان لەبەردەممان کراوە دەبێت\"".
گووتیشی:\""لەجیھاندا لە ڕۆژی کەم ئەنداماندا چەندین خزمەتی نوێ پێشکەشی کەم ئەندام دەکرێت بەڵام لێرە مافەکانی خۆشمان نادەنێ\"".
ماوەی دوو ساڵ زیاترە،لەپەرلەمانی ھەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای ماف وئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەنگی لەسەر دراوەو پەسەند کراوە،بەڵام کابینەی حەوتەمی ھەرێم بەبیانووی تەرخان نەکردنی بووجەوە ئەو یاسایەی جێبەجێ نەکردوە،بۆیە سەرجەم ڕێکخراوە کەم ئەندامی و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان داوا لەکابینەی ھەشتەم و دەکەن لە بودجەی سالی داھاتوو بڕێک بودجە تەرخان بکەن بۆ ئەو یاسایە،ھۆشداریش دەدەن ئەگەر تاکو ڕۆژی ٣ کانوونی یەکەم وەڵامی بڕواپێکەر نەدرێنەوە ئەوا ھەموو ئەگەرەکان لەبەردەمیان کراوە دەبێت."
