دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگی زستانە و خواردنی بەیانیان بەسەر پەناخوازانی کەمپی عەربەت و قوشتەپەدا دابەش دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگی زستانە و خواردنی بەیانیان بەسەر پەناخوازانی کەمپی عەربەت و قوشتەپەدا دابەش دەکات
لەدرێژەی کارو چالاکییەکانیدا بەمەبەستی خزمەتکردنی پەناخوازانی رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی ئەو خێزانانەی روویان لە کامپەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەڕێگەی ئۆفێسی کەمپەکانیەوە بەشێوەیەکی رێکوپێک ھاوکاری و یارمەتی خێزانە پەناخوازەکان دەکات .

رۆژی ٢٧/١١ لە ھەڵمەتێکدا لەکامپی عەربەت لەشاری سلێمانی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگی زستانەی بەسەر ٤٠٠ خێزان و ١٦٨٠ زگورددا دابەشکرد، جلوبەرگەکانیش بریتی بوون لە قەمسەڵەو جلی ئافرەتان و رۆبەو قات تراکسۆت و چەندین کەلوپەلی دیکە، ھاوکات خۆراکی بەیانیانیان بەسەردا دابەشکرا بریتی بوون لە (مرەبا، تحین، ھێلکە، دۆشاوی خورما، پەنیر، راشی)، ھاوکات بەردەوامیشە لە دابەشکردنی پێداویستی دیکەی پەناخوازان، بەپێی پێویستی پەناخوازانی کەمپەکە.
لەلایەکی دیکە لە کامپی قوشتەپە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراکی مانگانەی بەسەر ٨٥٠ خێزاندا دابەشکرد.
Top