ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوە
مەبەستی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ توركیاو كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان بۆ تاوتوێكردنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە لەڕێی توركیاوە، كە بڕیارە گرێبەستێك لەو بارەیەوە واژوو بكەن.
درەنگانی شەوی رابردووش نێچیرڤان بارزانی لە وڵاتی توركیاوە رایگەیاند، كە هەرێمی كوردستان پێش سەری ساڵی 2014 لە رێگەی توركیاوە نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات.
تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی توركیا لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی خاكی توركیاوە بۆ بازاڕەكانی جیهان رایگەیاند: \"ئەوەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردوومانە، زیاترە لە رێككەوتننامە، بەڵكو بڕیارنامەیەكی زۆر گرینگەو زەمینە خۆش دەكات بۆ واژووكردنی چەندین پەیمانی دیكە\"".
یەڵدز گوتیشی: \""كۆمپانیاكانی دۆزینەوەو هەناردەكردنی نەوت و غاز، دەتوانن لەو بوارەدا دەست بە دانوستاندن بكەن\"".
وەزیری وزەی توركیا لەبارەی نیگەرانییەكانی حكومەتی فیدراڵ لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا، رایگەیاند نیگەرانیی حكومەتی فیدراڵ لەبارەی رێژەی هەناردەكردنی نەوت و چۆنێتی دەستنیشانكردنی نرخی ئەو نەوتەیەو گوتی \""بۆیە ئێمە وەكو توركیا رەچاوی ئەو دوو تێبینییەی حكومەتی فیدراڵ دەكەین\"".
راپۆرتە جیهانییەكان دەڵێن، هەناردەكردنی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان لە رێگەی هێڵی هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا، سەربەخۆییەكی ئابووری دەداتە هەرێمی كوردستان ، ئەوەش مەیدان فراوانییەكی زۆر و جورئەتێكی زۆر دەداتە سیاسەتی هەرێمی كوردستان.
بەپێی سەرچاوەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، هەفتەی رابردوو، د.ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەنكەرە بوو بۆ رێكخستنی دوایین كارەكانی نێو رێككەوتنەكەی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، بۆ هەناردەكردنی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان.
رووداو "
