هێزێكی سەربازی ڕەوانەی فڕۆكەخانەی كەركوك كرا
دوای سەردانەكەی ئەركانی سوپای عێراقی بابەكر زێباری و هەماهەنگی لەنێوان سوپاوپۆلیس دروست ببوو بەڵام ئەمڕۆ هێزێكی تایبەت رەوانەكراوە بەپێ ی ئەو زانیارییانەی دەستی ئاژانسی پەیامنێركەوتووە گومان دەكرێ لەلایەن نوری مالیكیەوە ڕەوانەكرابێ كەبەشێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك لەو فڕۆكگەخانەیە .
سەرچاوەیەك كەنەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: هێزێكی تایبەت كەنزیكەی 400 تا500 سەرباز و حەفتا ئۆتۆمبێل دەبوون لەرێی تایبەت هاتوونە ناو فڕۆكەخانەكە ,
وتیشی :پۆلیس و پێشمەرگەو ئاسایشی شارەكە ئامادەن ڕووبەروویان ببنەوە گەر بێت و ئەم هێزانە نەكشێنەوە لەشارەكە كەدەبێتە شلەژانی باری ئەمنی شارەكە و داوایان كردووە هەرچی زووترە ئەم هێزە بكشێنەوە.
